ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسایاریگا

هەڵسوکەوتێکی پۆگبا وای لە هاندەرێکی ڕەگەزپەرست کردووە چەپڵەی بۆ لێ بدات

یاریگا- پۆڵ پۆگبای فەڕەنسیی ئاشکرای بەسەرهاتێک دەکات کە سەروەختی یاریکردنی لە خولی ئیتاڵیی دووچاری هوتافی ڕەگەزپەرستیی بۆتەوە.

پۆگبا کە بۆ ڕۆژنامەی ‘تایمز’ی بەریتانیی دواوە، باس لە دیاردەکانی ڕەگەزپەرستیی دەکات و نموونەیەکی خۆی دەگێڕێتەوە کە بۆتە قوربانیی ڕەگەزپەرستیی، بەڵام بە ڕێگەیەکی تایبەت وەڵامی داوەتەوە “لە یارییەکماندا بەرامبەر فیورێنتینا لەسەر کورسی یەدەک هەڵسام، گوێم لە یەکێک بوو دەنگێکی دەردەکرد وەک دەنگی مەیموون، منیش وتم بۆ وا دەکەیت؟ منیش هەر لەویادا درێسەکەی خۆمم پێدا. ئەوە دڵخۆشیی کردن و وای لێکردن چەپڵەڕێزانم بکەن. من تەنها نزایان بۆ دەکەم. هەوڵ دەدەم تێبگەن کە ئێمە چێژ لە وەرزشەکە دەبینین. چێژ لە یاریکردن دەبەین. دەزانم ئەوان دەیانەوێت تیمەکەیان بباتەوە، بەڵام ڕێگەی جیاواز هەیە بۆ ڕاکێشانی سەرنجەکان. کردەوەی لەو شێوەیەش بە ڕاستی ئاستنزمییە. ساڵی 2019 بێت و شتی وا، بە ڕاستیی ئاستنزمییە.”

وتیشی: “من هاوڕێی چینییم هەیە. بریکارەکەم ئیتاڵییە. پارێزەری بەڕازیلییم هەیە. ژنەکەم بۆلیڤییە. خۆشم فەڕەنسیی و بە ڕەگەز غینیاییم. دایکم خەڵکی غینیایە. هەموو تەمەنم هەر کلتووری جیاواز بووە.”

لەم وەرزە خولی ئیتاڵیی حاڵەتیتری ڕەگەزپەرستیی بەخۆوە بینی و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا. بەتایبەت بەرامبەر کۆلیبالی لە ناپۆلی و مۆیس کین لە یۆڤی.

بابەتی زیاتر

Back to top button