ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ڕیاڵ مەدرید ناوەڕاستكارێكی خولی ئەڵمانی دەكاتە ئامانج

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئەڵمانیا ئاشكرایانكرد كە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا دانوستان لەگەڵ بایرن لیڤەركوزن بكات بۆ گواستنەوەی یاریزانێكی هێڵی ناوەندی یانەكە.

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی دووپاتیكردەوە یانەی ڕیاڵ مەدرید گرنگیەكی زۆر بە یاریزانی هێڵی ناوەندی بایرن لیڤەركوزن ، فلۆریان فێرتز دەدات و دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا بیگوازێتەوە ڕیزەكانی.

ڕۆژنامە ئەڵمانیەكە ئاشكرایكردووە یاریزانە تەمەن 18 ساڵانەكە شوێنگرەوەیەكی نایاب دەبێت بۆ تۆنی كرۆس ، كە لە ئێستادا بەهۆی زۆری پێكامەوە دەناڵێنێت.

فلۆریان فێرتزی ئەڵمانی گرێبەستی لەگەڵ یانە ئەڵمانیەكە هەیە تا ساڵی 2026 ، بەڵام بایرن لیڤەركوزن نرخی یاریزانەكەی بە 100 ملیۆن یۆرۆ داناوە بۆ هەر یانەیەك بیەوێت بیگوازێتەوە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە ناوەڕاستكارە ئەڵمانیەكە ئامانجی هەریەك لە یانەكانی بایرن میونشن ، مانچێستەر سیتی ، چێڵسی و ڕیاڵ مەدریدە.

فلۆریان فێرتز

بابەتی زیاتر

Back to top button