ئینگڵته‌راگرنگترین

توخێل باسی بارودۆخی ساوڵ و هۆکاری دوورخستنەوەی دەکات

یاریگا-تۆماس توخێل روونکردنەوە دەدات لەسەر دووبارە یاری نەکردن بە ساوڵ نیگێزی یاریزانی نوێی یانەکەیان.

ساوڵ لە کۆتا رۆژی بازاڕی گواستنەوەدا لە ئەتڵەتیکۆ مەدریدەوە گوێزرایەوە بۆ چێڵسی و وەکو یەکێک لە گواستنەوە گەورەکانی هاوین سەیردەکرا. بەڵام دوای تێپەڕبوونی  ٧ هەفتە بەسەر پریمەرلیگ و دوو گەڕی خولی پاڵەوانەکان، تەنها ٤٥ خولەک یاری کردووە.

بڕیار وابوو ناوبراو لە یارییەکەی بەرامبەر مان سیتی بەشداربێت بەڵام توخێل ئەمڕۆ وتی”زۆر زۆر نزیک بوو لەوەی لە پێکهاتەی سەرەکی بێت بەڵام لە کۆتاییدا بڕیارمدا بەشداری پێنەکەم چونکە نەمویست دووبارە لە یارییەک تاقی بکەمەوە کە تیمی بەرامبەر لە ناوەڕاستی یاریگا بە فشاری بەرز یاری دەکەن، دادپەروەرانە نەبوو  بڵێین فەرموو بڕۆ مان سیتی یاری بکە و بزانین ئێستا باشتربوویت یاخود نا”.

ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە  مانگی رابردوو لە پێکهاتەی سەرەکی یارییەکەی بەرامبەر ئەستۆن ڤیلا بوو، بەڵام بە ئاستێکی زۆر خراپەوە دەرکەوت و لە پشووی نیوەی یەکەم  گۆڕانکاری پێککرا.

هەروەها بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا نەکرا بۆ پشووی نێودەوڵەتی و یارییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button