ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: كلۆپ ئامادە نەبوونی دوو یاریزانی لە یاریەكەی مانچێستەر سیتی ڕاگەیاند

یاریگا-

یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ئامادە نەبوونی دوو ئەستێرەی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی ڕاگەیاند.

وا بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان لیڤەرپول لە یاریگای ئەنفێڵدی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی حەوتەمی خولی ئینگلیزیدا.

لە بەیاننامەیەكدا هەژماری فەڕمی لیڤەرپول لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند هەردوو یاریزان ترینت ئەلیكساندەر ئارنۆڵد و تیاگۆ ئەلكانتارا بۆ یاریەكەی سیتی دوورخراونەتەوە بەهۆی ئەو پێكانەی تووشی هاتوون.

هەروەها كلۆپ ڕایگەیاند هەردوو یاریزان لە دوای پشووی نێودەوڵەتیەكانەوە دەگەڕێنەوە یاریگاكان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button