ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

بێنزیما ڕائولی تێپەڕاند لە ڕیزبەندی گۆڵكارانی چامپیۆنسلیگ

یاریگا-

كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ژمارەیەكی ڕائول گۆنزالیزی شكاند لە ڕیزبەندی گۆڵكارانی چامپیۆنسلیگ.

ڕیاڵ مەدرید لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ تووشی شكستێكی سەخت هات بەرامبەر شێریف تیراسبۆل بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان بێنزیما گۆڵی ژمارە 72ی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تۆماركرد و پێش ڕائول گۆنزالیز كەوت كە خاوەنی 71 گۆڵە.

لە پلەی یەكەم كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دێت بە تۆماركردنی 136 گۆڵ پاشان لیۆنێل میسی بە تۆماركردنی 120 گۆڵ لە پلەی سێیەم لیڤاندۆڤسكیە بە تۆماركردنی 75 گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button