ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نسا

” مێسی پێویستە خزمەتی ئێمباپێ بکات “

یاریگا
کلیان ئێمباپێ، هێرشبەرە لاوەکەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، دوای پەیوەندی کردن بەم یانەیە توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات.

نیکۆلاس ئانێلکا یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی لو پاریزێنی وڵاتەکەت دەڵێت ” ئێمباپێ پێویستە سەرکردایەتی هێلی هێرشبەری یانەکەی بکات، چونکە ئەو لە هەمووان باشترە. مێسی پێشتر لە بارسێلۆنا بوو و ئێستا دەبێت لە خزمەت ئەو یاریزانە بێت، چونکە ئەو پێنج ساڵە لە پاریسە و لیۆ دەبێت رێزی لێ بگرێت “.

یاریزانەکەی پێشووی کەلەشێرەکان لەبارەی داهاتووی گۆڵکارەکەی شازادەکانیش گووتی ” پێموایە ئەو یاریزانە بریاری کۆتایی خۆیداوە و دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت “.

Back to top button