ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

بەرپرسێکی دۆرتمۆند باس لە داهاتووی هالاند دەکات

یاریگا
ئێرلینگ هالاند، گۆڵکارە لاوەکەی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بەهۆی ئاستە بەرزەکەی بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا، دەنگۆیوکیش هەیە هاوینی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت.

هاس واتسکێ بەرێوەبەری وەرزشی لە یانە ئەڵمانیەکە سەبارەت بە داهاتووی گۆڵکاری یانەکەیان بە رۆژنامەی بێڵد دەڵێت ” هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن ئەو یاریزانە هاوینی داهاتوو یانەکەمان جێدێڵێت، دوورن لە راستی و تاوەکو ئێستا هیچ بریارێکی لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە “.

بەرێوەبەرەکەی دۆرتمۆند باسی لەوەش کرد پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ مینۆ رایۆلا بەرێوەبەری کارەکانی هالاند هەیە و هەمیشە هەوڵی باشترین بۆ ئەو یاریزانە دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button