ئه‌مریکافه‌ره‌نساگرنگترین

پێلێ پیرۆزبایی لە مێسی دەکات و داوای لێبوردنیشی لێدەکات

یاریگا-پێلێ ی ئەفسانەی مێژوویی بەڕازیل پیرۆزبایی لە لیۆنێل مێسی دەکات بەبۆنەی شکاندنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین گۆڵ لە ئەمریکای باشوور.

پێلێ ماوەیەکە تەندروستی ناجێگیرە و لە نەخۆشخانە خوێندراوەتەوە، دوای تێپەڕبوونی دوو هەفتە بەسەر شکاندنی ژمارە پێوانەییەکەی لەلایەن مێسییەوە، گەوهەرە رەشەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “سڵاو مێسی،  ببورە ئەگەر دواکەوت بەڵام نەمویست دەرفەتی ئەوەم لەدەست بچێت پیرۆزباییت لێبکەم بۆ شکاندنی ریکۆردەکەم لە سەرەتای ئەم مانگەدا، بەهرەکانت وەکو یاریزان سەرسوڕهێنەرن، بەهیوام دەستکەوتی زیاتر بەدەست بهێنیت لە پاڵ هاوڕێکانم کیلیان ئێمباپێ و نێیمار داسیلڤا”.

مێسی لە هەفتەی یەکەمی ئەم مانگەدا هاتریکی بەرامبەر بۆلیڤیا تۆمارکرد بەوەش پێش پێلی کەوت کە خاوەنی ٧٧ گۆڵ بوو وەک گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشوور.

بابەتی زیاتر

Back to top button