ئیتاڵیا

هاندەرانی میلان ناسناوی “کاکا” دەبەخشنە براهیم دیاز

هاندەرانی ئەیسی میلان پێیان وایە براهیم دیاز کاکای نوێێ یانەکەیانە.

لاوە ئیسپانییەکە ئاستێکی بەرز لەگەڵ میلان نیشان دەدات وئەمڕۆش لە یاری بەرامبەر سپیزیا جارێکیتر گۆڵی تۆمارکرد، ئەمەش هاندەرانی یاریگای هێنایە خرۆش و پێکەوە بە کاکا ناوی  براهیمیان برد، دوای یارییەکەش ئەو  یاریزانە سوپاسی هاندەرانی کرد کە بە ئەفسانەیەکی مێژوویی میلانی دەچوێنن.

براهیم تەمەنی تەنها ٢٢ ساڵە و درێسی ژمارە ١٠ی یانەکەی پێدراوە، بەفەرمی یاریزانی ریاڵ مەدریدە بەڵام دووهەم وەرزی دوای یەکە بە خواستن  یاری بۆ یانە ئیتاڵییەکە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button