ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: شەش یاریزانی ریال مەدرید بەرامبەر ڤیاریال یاری ناکەن

یاریگا-
کارلۆ ئانچێلۆتی، ناوی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی بۆ یاری گەڕی داهاتووی لالیگا بەرامبەر ڤیاریال بڵاوکردەوە و شەش یاریزانی بەهۆی پێکان بامگهێشت نەکردووە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشت کراوەکان بۆ یاری داهاتووی لالیگا بڵاودەکاتەوە، هەر یەکە لە گاریس بەیل، کرووس، کارڤاخال، مێندی، مارسێلۆ و سێبایۆس بەهۆی پێکان بۆ یارییەکە بانگهێشت نەکراون.

ریال مەدرید لەم وەرزەی لالیگا لە کۆی شەش یاری 16 خاڵیان کۆکردووەتەوە و پێشەنگایەتی خەلەکەی گرتووە و بریاریشە سبەی شەممە کاتژمێر 22 بە کاتی هەولێر لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ڤیاریال بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button