ئه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نسا

دۆناروما نارازییە و یاریزانەکانیش پشتگیری ناکەن

یاریگا
جیان لویجی دۆناروما، گۆڵپارێزی ئیتاڵی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بەهۆی کەم یاری کردن لە پێکهاتەی یانەکەی نیگەرانە و زۆربەی یاریزانەکانی یانەکەشی پشتگیری کەیلۆر ناڤاس دەکەن.

رۆژنامە کۆرێرۆ دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، گۆڵپارێزەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دوای پەیوەندی کردن بە شازادەکان، چاوەڕێ دەکرد هەر لە سەرەتاوە وەکو گۆڵپارێزی سەرەکی تیپەکەی یاری بکات، بەڵام لە ئەنجامی نۆ یاری یانەکەی، تەنها بەشداری دوو یاری کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە نیگەرانیەک لای دروست بێت و گومانی لە داهاتووی خۆی هەبێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە کە هۆکاری سەرەکی بەشداری پێکردنی کەیلۆر ناڤاس لە پێکهاتەی سەرەکی پاریس سانجێرمان، پاڵپشتی بەشێکی زۆری یاریزانانی ئەمریکای باشوور لەو یانەیە بە تایبەت لیۆنێل مێسی ئارجێنتیناییە، کە پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ ئەم گۆڵپارێزە هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button