ئه‌وروپائیسپانیا

ڕاهێنەری ئەیاكس باس لە دەنگۆی نزیكبوونەوەی دەكات لە ڕاهێنەرەیەتیكردنی بارسێلۆنا

یاریگا-

ئیریك تین هاگ ، ڕاهێنەری یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی باس لە دەنگۆی نزیكبوونەوەی لە ڕاهێنەرەیەتیكردنی بارسێلۆنا دەكات.

تین هاگ لەگەل ئەیاكس ئەمستەردام تا ساڵی 2023 گرێبەستی هەیە.

لە لێدوانیدا بۆ تۆڕی ESPN ڕاهێنەرە هۆڵەندیەكە ووتی: هیچ پەیوەندیەكم نیە بەو دەنگۆیانەوە.

هەروەها ووتیشی: من. ئێستا لەگەڵ ئەیاكس كار دەكەم ، ئەو دەنگۆیانە بەچێژ دەبێت بۆ ئێوە ، بەڵام بۆ من نا.

بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە ڕونالد كومان هەڕەشەی دوورخستەوەی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەكەی لەسەرە.

بابەتی زیاتر

Back to top button