ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

” مێندی وەرزی داهاتوو لە ریال مەدرید یاری دەکات “

یاریگا-
فێرلاند مێندی، بەرگریکاری بالی چەپی هەڵبژاردەی فڕەنسا و یانەی لیۆنی وڵاتەکەی وەرزی داهاتوو درێسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لەبەر دەکات.

ئەمانە قسەی دیدیێ دێشامپی راهێنەری هەڵبژاردەی فڕەنسان کە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەمڕۆدا ئاشکرایکرد و رەتیشی کردەوە پشکنینە پزیشکیەکانی سەرکەوتوو نەبوو بن. ئەم بابەتە کاتێک راهێنەری کەلەشێرەکان قسەی لەسەر کرد بەشێک لە رۆژنامەنوسەکان پرسیاریان سەبارەت بە داهاتووی بەشێک لە یاریزانەکانی ئاراستە کرد.

لەلایەکی دیکەوە هەندێ سەرچاوەش بڵاوییان کردۆتەوە نرخی گواستنەوەی مێندی بۆ ریال مەدرید نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button