ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا پێكانی یاریزانێكی یانەكەی ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێكانی یاریزانێكی یانەكەی ڕاگەیاند لە میانەی یاریەكەیان بەرامبەر گرانادا.

بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری گرانادای كرد و یاریەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیسپانیا.

لە خولەكی 42ی گێمی یەكەمی یاریەكەدا ئەلێكس بالدی تووشی پێكان هات و بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت و ئۆسكار مینگوێزا هاتە جێگای.

هەژماری فەڕمی بارسێلۆنا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند بالدی بەهۆی ئازارەوە لە بەشی خوارەوەی پشتیەوە گۆڕانكاری پێكرا و پشكنینی زیاتری بۆ ئەنجام دەدرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button