ئیسپانیا

ئامارێکی سەیری بارسا بەرامبەر گرانادا

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا بە گۆڵێک بۆ هەر لایەکیان لەگەڵ گرانادا بەرامبەربوون.

کێشەکانی بلەوگرانا بەردەوامە و بە گۆڵێکی  دۆمینگۆس دوارتی لە خولەکی ٢ دا بۆ ماوەی ٩٠ خولەک لەدوابوون، تاوەکو لە کاتی زیادکراو ئاراوخۆی بەرگریکار خاڵێکی بۆ یانەکەی گەڕاندەوە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە ئەمە لە کۆتا پێنج یاری نێوانیاندا لە لالیگا، بارسا تەنها دوو یارییانی بردووەتەوە، هەروەها دوو یاریش تووشی شکست هاتووە.

کاتالۆنیا هێشتا بەدەست لەدەستدانی مێسییەوە دەناڵێنێت و گرفتێکی دیکەش زۆری پێکانەکانی یانەکەیە بە تایبەت لە هێڵی پێشەوەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button