ئه‌وروپائیتاڵیا

ئینتەر میلان پێكانی یاریزانێكی ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا پێكانی یاریزانی چیلی یانەكەی ئارتۆرۆ ڤیدال ڕاگەیاند.

وابڕیارە سبەینێ سێشەممە كاتژمێر 21:45 بە كاتی كوردستان فیۆرێنتینا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئینتەر میلان بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی پێنجەمی خولی ئیتاڵیا.

هەژماری فەڕمی ئینتەر میلان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: ئارتۆرۆ ڤیدال بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە پشكنینە پزیشكیەكانی ئەنجامداوە و دەركەوتووە كە لە ماسولكەی قاچی ڕاستیدا ئازاری هەیە و لە ڕۆژانی داهاتوودا پشكنینەكان دووبارە دەكاتەوە.

بەپێی تۆڕی كالچیۆ مێركاتۆ چاوەڕوان دەكرێت لە 2ی مانگی داهاتوو یاریزانەكە بگەڕێتەوە یاریگاكان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button