ئه‌وروپائینگلتەرا

ڕۆناڵدۆ: ئەمڕۆ بەشێك لەو ئاستەنگیەمان بینی كە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی پەیامێكی بۆ هاوڕێكانی نارد دوای بردنەوەكەیان لە وێستهام.

وێستهام لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر یونایتدی كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی شەیتانە سورەكان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی پێنجەمی پریمەرلیگ.

گۆڵەكانی مان یونایتد لەلایەن كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و جیسێ لینگاردەوە تۆمار كران.

دوای یاریەكە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی: هەموو یاریەك لە پریمەرلیگ ، شەڕێكی گەورەیە بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵەكە ، ئەمڕۆ ئێمە توانیمان سەرنجێک ببینین لە هەموو ئەو ئاستەنگانەی کە لەسەر ڕێگاکەمان دەیدۆزینەوە ، بەڵام دەبێت سەرنجمان لەسەر ئامانجەكانمان. بهێڵینەوە ، پێكەوە ، بەهێز ، بۆ پێشەوە شەیتانەكان ”.

دوای گەڕانەوەی بۆ مانچێستەر دۆن لە كۆی ئەنجامدانی سێ یاری توانیویەتی چوار گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button