ئه‌وروپائیسپانیا

بڕگەیەك لە گرێبەستەكەی فاتی هەیە كە بارسێلۆنا دەتوانێت تاك لایەنانە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بڕگەیەكی لە گرێبەستەكەی ئەنسۆ فاتی هێرشبەری لاوی یانەكەیان داناوە كە دەتوانێت تاك لایەنانە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە بە بێ گفتوگۆكردن لەگەڵ یاریزانەكەدا.

گرێبەستەكەی فاتی لە هاوینی 2022 بەسەر دەچێت و یانەكەش هەوڵی نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانەكە دەدات.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرت ئامانجی بارسێلۆنا پارێزگاری كردنە لە ئەستێرە لاوەكەی یانەكەیان بۆ ماوەیەكی دوور و درێژ.

سەرچاوەكە ئاشكرایكردووە لە سالی 2019 كاتێك بارسێلۆنا نوێكردنەوەی گرێبەستی فاتی ڕاگەیاند بڕگەیەكی لە گرێبەستەكەیدا زیاد كردووە كە یانە كەتەلۆنییەكە دەتوانێت تاك لایەنانە گرێبەستەكەی تا ساڵی 2024 نوێ بكاتەوە بەبێ ڕازیبوونی یاریزانەكە.

ئەگەر بارسێلۆنا تاك لایەنانە گرێبەستی فاتی نوێ بكاتەوە ئەوا دەبێت بڕی 55 هەزار یۆرۆ بدات بە هێرشبەرەكەیان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button