ئه‌وروپائیسپانیا

یانەیەكی ئیسپانی دەیەوێت ئەستێرەیەكی سیتی بگوازێتەوە ڕیزەكانی

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە گواستنەوەكانی زستانەدا بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

بارسێلۆنا لە گواستنەوەكانی هاوینەدا چەند یاریزانێكی گواستەوە ڕیزەكانی و لە بەرامبەردا ئەفسانەی یانەكەیان ڕیزەكانی یانەكەی بەرەو پاریس سان جێرمان جێهێشت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرت بارسێلۆنا دەیەوێت ڕەحیم ستیرلینگ لە گواستنەوەكانی زستانەدا بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە لە ماوەی گواستنەوەكانی هاوینەدا ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا سەفەری مانچێستەری كردووە لە پێناو واژۆكردنی گرێبەست لەگەڵ ڕەحیم ستیرلینگ.

ئامانجی ئەو كاتی بارسێلۆنا گرێبەستی ئاڵوگۆڕی بوو لەگەڵ مانچێستەر سیتی بۆ گواستنەوەی ستیرلینگ بەرامبەر یەكێك لە یاریزانان گریزمان، دیمبلی و ڕۆبێرتۆ ، یاخود گواستنەوەی بووە بە شێوەی خواستن.

سەرچاوەكە ئاماژەشی بەوە كردووە كە یاریزانە ئینگلیزیەكە ڕەزامەندی خۆی نیشانداوە لە زستاندا یانەكەی جێبهێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button