ئه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید زیاتر لە 1000 رۆژە نەیتوانیوە لە ڤالێنسیا بباتەوە

یاریگا
ریال مەدرید لە گەڕی پێنجەمی لالیگای ئیسپانیا لە کاتێکدا دەبێتە میوانی یانەی ڤالێنسیا، 1331 رۆژە لە یاریگای ئەو یانەیە نەیتوانیوە بردنەوە بەرامبەر ئەو یانەیە بەدەست بێنێت.

شاهانەکان بە راهێنەرایەتی کارلۆ ئانچێلۆتی لە کۆی چوار یاری ئەم وەرزەیان، سێ بردنەوە و بەرامبەربونێکیان هەیە و ئەمجارەیان لە گەڕی پێنجەم لە یاریگای مێستایا رووبەڕووی شەمشە کوێرەکان دەبنەوە و دوایین بردنەوەیان لە یاریگای ئەو یانەیە، 27 مانگی یەکی ساڵی 2018 بووە، کاتێک توانیان بە ئەنجامی 4-1 بردنەوە بەدەست بێنن و لەو کاتەوە نەیانتوانیوە لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بردنەوە بەدەست بێنن.

دوایین بردنەوەی ریال مەدرید بەرامبەر ڤالێنسیا، زینەدین زیدان راهێنەری ئەو یانەیە بوو و گۆلەکانی ئەو یانەیەش لەلایەن کریستیانۆ رۆنالدۆ دوو گۆڵ، مارسێلۆ و تۆنی کرووس تۆمار کران.

بابەتی زیاتر

Back to top button