ئه‌وروپائەفریقائینگلتەراگرنگترین

محەمەد سەڵاح وەکو باشترین یاریزانی لیڤەرپوول دەستنیشانکرا

یاریگا
محەمەد سەڵاح، هێرشبەری هەڵبژاردەی میسڕ و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی وەکو باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەکەی دەستنیشانکرا.

ماڵپەری فەرمی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ناوی باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەکەیان بڵاوکردەوە و یاریزانە موسڵمانەکەی رێدز توانی زۆرینەی دەنگەکان بەدەست بێنێت و وەکو باشترین یاریزانی مانگی رابردوو خەڵاتکرا.

سەڵاح مانگی رابردوو لەگەڵ یانەکەی بەشداری چوار یاری کرد، لەم چوار یارییە سێ گۆڵ و دوو ئاسیستی تۆمار کرد و ژمارەی گۆڵەکانیشی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول گەیاندە 128 گۆڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button