ئه‌وروپائینگڵته‌رافه‌ره‌نسا

پۆگبا بەهۆی رۆنالدۆ لە بریاری جێهشتنی یانەکەی پاشگەز دەبێتەوە

یاریگا
پۆل پۆگبا، ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە بریاری جێهێشتنی یانەکەی پاشگەز دەبێتەوە و یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە ئامادیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی ئاتلێتیکی بەریتانی لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، زانیاریمان دەستکەوتووە ناوەڕاستکارە فەرەنسیەکەی شەیتانە سوورەکان لە بریاری جێهێشتنی یانەکەی پاشگەز بووەتەوە و یانەکەشی ئاگادار کردووەتەوە شەممەی داهاتوو دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، هۆکارەکەشی هاتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە بۆ یانەکەی.

پۆگبا هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد کۆتایی دێت و لە ماوەی رابردوو رەتکردووەتەوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و ئامانجی ئەوە بوو پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button