ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا گرێبەستی یاریزانێکی 16 ساڵانی بە 100 ملیۆن یۆرۆ خەمڵاند

یاریگا
ئەمڕۆ بە بەشداری چەند بەرپرسێکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا گرێبەستی مۆریبا کوروما تاوەکو ساڵی 2022 درێژ کرایەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردەوە بەرپرسانی یانەکەیان بریاریاندا گرێبەستی لاوە 16 ساڵانەکەیان کە لە تیپی دووەم یاری دەکات بۆ ماوەی سێ وەرزی دیکە نوێ بکەنەوە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشیان بە 100 ملیۆن یۆرۆ خەمڵاندووە.

کوروما بە ئاستە باشەکەی بۆتە ئامانجی چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا، بە هۆی ئەوەی کە تواناکانی بە شێوەیەکن لە سەر شێوازی یاریزانێکی پێگەیشتوو یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button