ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا وردەكاری پێكانی یاریزانێكی ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی وردەكاری پێكانی سێرجینۆ دیست یاریزانی یانەكەی ڕاگەیاند.

دیست لە یاری هەڵبژاردەكەی لە میانەی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ تووشی پێكان بوو.

بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند دوای پشكنینەكانیان بۆ سێرجینۆ دیست لەلایەن پزیشكەكانی یانەكەوە دەركەوتووە یاریزانەكە پێكانی هەیە لە قولەپێی قاچی ڕاستیدا.

لە بەیاننامەكەدا بارسێلۆنا ماوەی دووركەوتنەوەی یاریزانەكەی ڕانەگەیاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button