ئه‌مریکا

میسی: كاتێك درێسەكانم بینی بە لۆگۆی كۆپا ئەمریكاوە هەستێكی تایبەتم هەبوو

یاریگا-

لیۆنێل میسی ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دووبارە دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەی كۆپا ئەمریكا دەربڕی.

میسی لە لێدوانیدا بۆ تۆڕی ESPN ووتی: كاتێك نازناوی كۆپا ئەمریكامان بردەوە نەمدەتوانی بڕوا بكەم ، ئەوەندە خەونم بەو نازناوەوە بینیوە كە تەنانەت نەمدەزانی لەو كاتەدا چی ڕوودەدات ، با ڕاشكاو بم ئێستا زیاتر چێژی لێدەبینم كاتێك لۆگۆی پاڵەوانی كۆپا ئەمریكا دەبینم لەسەر درێسەكانمان ، لە كۆتایدا لە یەكەم ڕۆژی پشووەكەمەوە تا كۆتا ڕۆژ پشوویەكی دڵخۆشكەر بوو بۆ من.

هەروەها ووتیشی: زانینی ئەوەی كە ئێمە باشترین نین خاڵی وەرچەرخان بوو ، ئەوەی ئێستا دەمانەوێت بیكەین ئەوەیە كار لەسەر پێشكەوتنی تیمەكە بكەین.

بەردەوام بوو ووتی: بەشێك لە ڕۆژنامەنووسەكان تاوانباریان دەكردم كە گرنگی بە درێسی ئەرجەنتین نادەم ، دەبێت بڕوا بكەیم كە ئێمە پێشتر خراپترین نەبووین و ئێستاش باشترین نین.

سەبارەت بە سكالۆنی ووتی: ئەو خاوەنی تایبەتمەندیەكی گەورەیە ئەو كەسەیە لە كاتێكی سەختدا ڕاهێنەرایەتیكردنی گرتە دەست و باوەڕی بە تیمەكە هەبوو ، وردە وردە بەرەو پێشەوەی برد و هەموو كات دەیزانی چی دەوێت ، سكالۆنی متمانەی بە یاریزانە گەورەكان و لاوەكان هەبوو ، ئێمە لە ساڵی 2019وە وردە وردە بەرەوپێشەوە چووین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button