ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

دێربی مانچێستەر لە پێناو یاریزانێکی ئاتلێتیکۆ مەدرید

یاریگا
هەردوو یانەکەی شاری مانچێستەر رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی تواناکانی سائول نیگوئێز ناوەڕاستکاری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئسپانی دەکەن.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە ناوەڕاستکارەکەی رۆخێ بلانکۆس بریاریداوە کۆتایی وەرز یانەکەی جێبێڵێت، بۆیە مانچێستەر سیتی هەرزوو هاتە سەرهێل و دواتریش مانچێستەر یونایتد دەستی بە هەوڵەکانی کرد بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارە ئیسپانیەکە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە شەیتانە سوورەکان ئامادەن لە پێناو گواستنەوەی سائول بڕی 128 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن.

Back to top button