ئه‌وروپائیسپانیا

ئینریكی ڕیگلیۆنی بانگهێشتی هەڵبژاردەكەی كرد

یاریگا-

لویس ئینریكی ئیسپانی و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا سێرجیۆ ڕیگلیۆنی بانگهێشتی هەڵبژاردەكەی كرد.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی جۆرجیا بوویەوە و یاریەكەی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لێبردەوە ، گۆڵەكانیش لەلایەن لویس  گایا و سۆلێر و فیران تۆرێس و سارابیا تۆمار كران ، لە میانەی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

لویس گایا لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر جۆرجیا تووشی پێكان هات و ڕاهێنەرەكەی ئیسپانیاش بۆ شوێنگرتنەوەی گایا ڕیگلیۆنی بانگهێشت كرد.

گایا مەشق و ڕاهێنانەكانی هەڵبژاردەكەی جێهێشت و دەگەڕێتەوە بۆ یانەكەی كە ڤالینسیایە بەپێی بەیاننامەكەی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button