ئه‌مریکا

سكالۆنی باس لە ڕووداوەكەی یاریەكەیان بەرامبەر بەڕازیل دەكات

یاریگا-

لیۆنێل سكالۆنی ، ڕاهێنەری هەلبژاردەی ئەرجەنتین باس لە ڕووداوەكەی یاریەكەیان بەرامبەر بەڕازیل دەكات.

یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئەرجەنتین كاتژمێر 22:00 بەكاتی كوردستان دەستیپێكرد و دوای ڕۆشتنی تەنها 8 خولەك لە یاریەكە وەزارەتی تەندروستی بەڕازیل چوونە نێو یاریگا و یاریەكەیان ڕاگرت.

سكالۆنی لە لێدوانیدا بۆ TYC ئەرجەنتینی ووتی: ئەوە زۆر خەمبارم دەكات ، من بە دوای لایەنی تاوانباردا ناگەڕێم ، ئەوە كاتی گونجاو نەبوو ، پێوویست بوو یاریەكە بۆ هەمووان وەك ئاهەنگێك بوایە ، چێژمان لە یاریەكە وەردەگرت و كۆتایی دەهات.

هەروەها ووتیشی: هەرگیز ئاگادار نەكراینەوە كە ناتوانین یاری بكەین ، نوێنەرانی كۆنیمبۆڵ پێیان ووتم بڕۆ ژووری خۆگۆڕین ، ئێمە وویستمان یاریەكە ئەنجام بدەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button