ئیتاڵیا

بەهۆی پشتگیری نەکردنی هاوڕەگەزخوازان یاریزانێکی تۆرینۆ لەژێر فشاردایە

رێکخراوی LGBTQ+  بۆ داکۆکیکردن لە مافی هاوڕەگەزخوازان و لێکەوتەکانی دیکەی، فشارییان خستووەتە سەر کاپتنی تۆرینهۆ بەهۆی ئەوەی ئامادەنیە ئاڵای هاوڕەگەزخوازان بە قۆڵییەوە ببەستێت..

جۆسیپ بریکالۆی کرواتی لە هاوینی ئەمساڵ پەیوەندی کردووە بە تۆرینۆ و پێشتریش لە بۆندزلیگا رووبەرووی هەمان کێشە بووبووەوە. بەڵام ئەو سوورە لەسەر هەڵوێستەکەی و بۆ کیکەر وتوویەتی “من بەها ئایینییەکانم لا گرنگە و ئەمەش دژی ئەو بەهایانەیە. نامەوێت پشتگیری شتێک بکەم کە هاوڕانیم لەگەڵیدا و تەنها لەبەر ئەوەی کەسێک دەیەوێت ئەوکارە بکەم”.

مارکۆ ئارلاتی یەکێکە لە بەرپرسەکانی رێکخراوی هاوڕەگەزخوازان و لەوبارەیەوە بۆ توتۆسپۆرت وتی “هاوتنی بریکالۆ بۆ خولی ئیتاڵی دەرفەتێکی باشە بۆ  رێکخستنی هەڵمەتی نوێ و بانگەشە بۆ هاوڕەگەزخوازان چونکە لای هەندێک کەس  هێشتا قەدەغەیە ئەو پرسە و دەبێت هەمووان قبوڵی بکەم. وەرزشەکانی دیکە لە تۆپی پێ هەنگاوی باشتریان ناوە ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ سەرۆکی تۆرینۆ و خودی یاریزانەکە کۆببینەوە سەبارەت بەو باسە”.

بریکالۆ یەکەم یاریزانە کە بە راشکاوانە رەتیکردووەتەوە پشتگیری هەڵمەتەکانی هاوڕەگەزخوازان بکات. بەر لە سێ ساڵیش ئەوکاتەی یاریزانی وۆڵڤسبۆرگ بوو تاکە یاریزان بوو کە ئامادەنەبوو ئاڵاکەیان بکات بە قۆڵییەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button