ئه‌مریکا

دوایین زانیاری لەسەر پێکانەکەی مێسی

یاریگا
لیۆنێل مێسی، یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا لە یاری رابردووی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر ڤەنزوێلا زۆر نەمابوو تووشی پێکانێکی مەترسیدار بێت، بەم هۆیەوە گومان لە بەشداری کردنی ئەو یاریزانە لە یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر بەڕازیل دەکرێت.

ماڵپەری Le Parisienـی فەرەنسی بڵاویکردەوە، سەرەتا گومانی بەشداری کردنی یاریزانەکەی تانگۆ لە یاری داهاتوو دەکرا، چونکە ئەو یاریزانە لە قاچیدا تووشی برینێکی گەورە بووە، بەڵام دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، دەرکەوتووە ئەو یاریزانە هیچ کێشەیەکی نیە و بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر بەڕازیل لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال ئامادە دەبێت.

هەڵبژاردەی ئارجێنتینا لە کۆی حەوت یاری لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور 15 خاڵی هەیە و لە دوای بەڕازیلی پێشەنگ لە پلەی دووەمی ریزبەندی دێن، هەردوو هەڵبژاردەی بریارە گەڕی داهاتوو رووبەڕووی یەکتری ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button