ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

هالاند داهاتووی خۆی یەکلایی کردووەتەوە

یاریگا
ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بریاریداوە هاوینی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت و ئامانجیشی ئەوەیە لە پرێمەرلیگی ئینگڵاند یاری بکات.

ماڵپەری SPORT1 بڵاویکردەوە کە هێرشبەرە لاوەکەی زەردەوالەکان مینۆ رایۆلا بەرێوەبەری کارەکانی ئاگادار کردووەتەوە، هاوینی داهاتوو یانەکەی جێدێڵێت دەیەوێت لە خولی ئینگلیزی یاری بکات، و بۆ ئەم مەبەستەش هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتی لە ئێستاوە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە هاوینی داهاتوو دەست پێکردووە.

بەرێوەبەری کارەکانی هالاند لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە، داوای پاداشتێک بەبڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ خۆی و هەروەها مووچەیەکی ساڵانە 24 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەو یاریزانە دەکات، هەروەها یاریزانە لاوەکەی یانە ئەڵمانیەکە هاوینی داهاتوو دەتوانێت بەرامبەر 75 ملیۆن یۆرۆ یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button