ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: گریزمان گەڕایەوە ئەتڵەتیکۆ مەدرید

یاریگا-ئەنتوان گریزمان بەفەرمی گەڕایەوە یانەکەی پێشوویی لە کۆتا کاتژمێرەکانی بازاڕی گواستنەوەدا.

گواستنەوەکە بە خواستنە بۆ وەرزێک و ئەتلەتی مافی کڕینەوەی هەمیشەیی هەیە بەرامبەر بە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ. سەرەتا بڕیار وابوو بە شێوازی ئاڵوگۆڕبێت لەگەڵ جواو فیلیکس بەڵام ئەتڵەتیکۆ رەتیکردەوە دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت.

ناوبراو بەر لە دوو ساڵ بەرامبەر بە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ گوێزرایەوە بۆ کامپ نۆو.

هاوکات بارسا لەگەڵ رۆیشتنی گریزمان و پاش شکست هێنان لە گواستنەوەی کاڤانی هەوڵ بۆ لوک دی یۆنگی هێرشبەری سیڤیلیا دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button