ئیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

بیلیرین گەڕایەوە ئیسپانیا

یاریگا-هێکتۆر بلیرین بەرگریکاری یانەی ئارسناڵ پەیوەندی بە ریاڵ بیتسەوە دەکات.

لە کۆتا رۆژی بازاڕی گواستنەوەدا دەنگۆی گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بۆ وڵاتەکەی هەڵگیرسا و کەمێک لەمەوبەر پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەڕاند.

گواستنەوەکە بە خواستن دەبێت بۆ ماوەی وەرزێک و تا ئێستا روون نیە یانە ئەندەلوسییەکە مافی کڕینەوەی یەکجارەکی دەبێت یاخود نا.

بیلیرین لە ٢٠١٣دا کاروانی پیشەگەری دەست پێکردووە و یەک وەرزی بە خواستن لە واتفۆرد بەسەربرد جگە لەوە سەرجەم کاتەکانی دیکەی لەگەڵ ئارسناڵ بەسەربردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button