ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا داوای ئالوگۆڕ کردنی یاریزانێکی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید کردووە

یاریگا
یانەی بارسێلۆنا دوای شکست هێنانی لە گواستنەوەی ئێدینسۆن کاڤانی لە ریزەکانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، ئێستا ئامادەیە گۆڕینەوەیەک لەگەڵ یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بکات.

کەناڵی TV3 ئیسپانی بڵاوکردەوە، کارگێری بلاوگرانا ئۆفەرێکی پێشکەش رۆخێ بلانکۆس کردووە و ئامادەن گۆڕینەوە بە ئانتوان گریزمان هێرشبەری فەرەنسی یانەکەیان بکەن و لە بەرامبەردا جواو فلێکس هێرشبەری لاوی پۆرتوگاڵی بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

شەوی رابردووش چەندین سەرچاوە باسیان لە هەوڵەکانی بارسا کرد بۆ گواستنەوەی یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە، بەڵام ئەو یاریزانە رایگەیاندووە کە ئامادەنیە یانەکەی جێبێڵێت.

Back to top button