ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هاری کەین مانەوەی لە تۆتنهام راگەیاند

هاری کەین سوپەرستاری یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز رازی بووە بۆ وەرزێکی دیکە بمێنێتەوە.

گۆڵکارە ئینگلیزەکە لە پێگە فەرمییەکانی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە

زۆر سەرسوڕهێنەر بوو ئەو پێشوازییەی رۆژی یەکشەممە لەلایەن هاندەرانەوە لێم کرا، هەروەها ئەو نامە پشتگیرییانەی کە بۆم دەنێرن. ئەم هاوینە لە تۆتنهام دەمێنمەوە و ١٠٠٪ هەوڵی خۆم دەدەم هاوکاری یانەکە بکەم بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی

ناوبراو هەوڵێکی زۆریدا رووبکاتە یانەیەک کە بتوانێت ناسناوی تێدا بەدەست بهێنێت بەڵام یانەکە گرێبەستێکی مانچێستەر سیتی رەتکردەوە کە بڕەکەی دەگەیشتە سەروو ١٠٠ ملیۆن پاوەند.

بابەتی زیاتر

Back to top button