ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

کۆنتی ئامادەنیە ببێتە راهێنەری ئارسێناڵ

یاریگا
بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەیان، کارگێری یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی بیر لەوە دەکاتەوە میکێل ئارتێتا لە پۆستەکەی دوور بخاتەوە و ئانتۆنیۆ کۆنتی ئیتاڵی وەکو شوێنگرەوەی دەست نیشان بکات.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، ماوەیەکە کارگێری گەنەرز لە هەوڵی ئەوەدایە راهێنەرەکەی پێشووی یانەکانی چێڵسی و ئینتەر میلان رازی بکات بۆ ئەوەی راهێنەرایەتی یانەکەیان بکات، بەڵام ناوبراو ئەم داواکارییە رەتدەکاتەوە و پێیوایە ئەو یانەیە توانای رکابەری کردنی لەسەر بەدەستهێنانی ناسناوەکان نیە.

کۆنتی دوای وازهێنانی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا، تاوەکو ئێستا لەگەڵ هیچ یانەیەک نەگەیشتووەتە رێکەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button