ئه‌وروپا

هیچ یانەیەكی ئینگلیزی لە كێبڕكێی گواستنەوەی مباپێدا نیە

یاریگا-

فابریزۆ ڕۆمانۆ ڕۆژنامەنووسی باوەڕپێكراو لە تۆڕی هەواڵی سكای سپۆرت وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە كە باسیان لە گرنگیدانی یانە ئینگلیزیەكان دەكرد بە كیلیان مباپێی فەڕەنسی.

گرێبەستەكەی مباپێ لەگەڵ پاریس لە هاوینی 2022 بەسەردەچێت و یاریزانەكەش ڕەتیدەكاتەوە گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

فابریزۆ ڕۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: هیچ یانەیەكی ئینگلیزی لە كێبڕكێی گواستنەوەی كیلیان مباپێدا نیە.

هەروەها نووسیوویشیەتی: مباپێ دەیەوێت پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بكات ، ئەم هاوینە بێت یان هاوینی داهاتوو بە خۆڕایی ، ئەو دەیەوێت خەونی منداڵی بەدیبهێنێت ئەوەش هۆكاری ئەوەیە نایەوێت گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button