ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

ریال مەدرید لەگەڵ پۆگبا گەیشتووەتە رێکەوتن

یاریگا
پۆل پۆگبا، ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئامادەنیە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە و وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاوە دەکات.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی ئاشکرای دەکات، ناوەڕاستکارەکەی شەیتانە سوورەکان بەرپرسانی یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە، هیچ هەوڵێک بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەدەن، چونکە لەگەڵ شاهانەکان گەیشتووەتە رێکەوتن و وەرزی داهاتوو بێ بەرامبەر پەیوەندی بەم یانەیەوە دەکات.

پۆگبا هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مانچێستەر یونایتد کۆتایی دێت، ئەگەر تاوەکو ئەو کاتە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە، ئەو کات دەتوانێت بەخۆرایی ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button