ئه‌وروپائەفریقائیسپانیافه‌ره‌نسا

زیدان هاوکاری لێقەوماوانی ئاگرەکەی جەزاییر دەکات

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەرەنسی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا وەکو هاوکاری بڕی دوو ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی لێقەوماوانی ئاگرەکەی ئەم دواییەی وڵاتی جەزاییر دەکات.

رۆژنامەی لکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو ئاگرەی بەم دواییە بەر دارستانەکانی وڵاتی تونس کەوتووە، زیانێکی زۆری گەیاندووەتە بەشێک لە خەڵکانی ئەم وڵاتە، بۆیە راهێنەرەکەی پێشووی شاهانەکان وەکو هاوکاری مرۆڤ دۆستی دوو ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئەو کەسانە دەکات کە بونەتە قوربانی.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە ئەو هاوکاریانە لە رێگەی رێکخراوی خێرخوازی تایبەت بە زینەدین زیدان پێشکەشی حکومەتی ئەم وڵاتە کراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button