ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

یاریزانێکی ریال مەدرید نزیکە لە جێهێشتنی یانەکەی

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەیەوێت بە دەستبەرداری بوونی لە چەند یاریزانێکی، بودجەیەکی باشتری بۆ گواستنەوەی چەند یاریزانێکی نوێ دەست بکەوێت و بۆ ئەمە مەبەستەش مارتن ئۆدیگارد یاریزانی لاوی ئەو یانەیە نزیکەی لە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە، ناوەڕاستکارە لاوەکەی شاهانەکان لە پلانەکانی کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەکەی نیە، هەر ئەمەش وایکردووە یانە ئینگلیزیەکە بە دەرفەتی بزانن ئەو یاریزانە بە یەکجاری بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو یاریزانە بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ بگوازرێتەوە ئەو یانەیە.

ئۆدیگارد وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاری بۆ ئارسێناڵ کرد و توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، بۆ ئەم وەرزەش ئەو یانەیە ئامادەیە بە یەکجاری بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button