ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا درێسی ژمارە 10ی میسی پێشكەشی یاریزانێكی دەكات

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی درێسی ژمارە 10ی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی پێشووی یانەكەیان پێشكەشی یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەكەی دەكات.

لەم هاوینەدا بەهۆی باری دارای بارسێلۆناوە لیۆنێل میسی ڕیزەكانی یانەكەی بەرەو پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بەجێهێشت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بارسێلۆنا درێسی ژمارە 10 پێشكەشی فلیپی كۆوتینهۆ دەكات دوای ئەوەی ڕەتیكردەوە ڕیزەكانی بلاوگرانا جێبهێڵێت.

سەرەتا كۆوتینهۆ درێسی ژمارە 7ی دەپۆشی بەڵام لەگەل هاتنی گریزمان ژمارەكە درا بە ئەستێرە فەڕەنسیەكە.

كۆوتینهۆ پێش پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە لە لیڤەرپول درێسی ژمارە 10ی دەپۆشی و هەروەها ئەو ماوەیەی بە شێوەی خواستن لە بایرن میونشن یاری دەكرد هەمان ژمارەی دەپۆشی.

بابەتی زیاتر

Back to top button