ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا دەبێت 5 ملیۆن یۆرۆی دیکە بۆ گواستنەوەی پێدری خەرج بکات

یاریگا
پێدری ناوەڕاستکارە لاوەکەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا بە ئەنجامدانی پێج یاری دیکە بە درێسی بارسێلۆنا، یانەکەی دەبێت پێنج ملیۆن یۆرۆی دیکە پێشکەش بە یانەی لاس پالماس بکات.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، لە کاتێکدا کارگێری یانەی بارسێلۆنا هەموو هەوڵێکیان ئەوەیە بەهۆی قەیرانە داراییەکان دەستبەرداری بەشێک لە یاریزانەکانیان بن، بەڵام لە هەمان کاتدا کێشەیەکی دیکەیان بۆ دروست بووە، ئەویش بە ئەنجامدانی پێنج یاری دیکە بە درێسی یانەکەیان لەلایەن ناوەڕاستکارە لاوەکە، ئەو کات دەبێت بەشی کۆتایی پارەی گرێبەستەکەی پێشکەشی یانەکەی پێشووی بکەن.

پێدری لە ساڵی 2019 بەرامبەر پێنج ملیۆن یۆرۆ لە لاس پالماس گواسترایەوە بارسێلۆنا، لە برگەیەکی گرێبەستەکەیدا هاتووە هەر کاتێک ئەو یاریزانە گەیشتە یاری ژمارە 60 ڵەگەڵ بلاوگرانا، ئەوا دەبێت هێندەی دیکەی لە پارەی گواستنەوەی پێشکەشی یانەکەی پێشووی بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button