ئه‌وروپائیتاڵیا

دومفێرس: كەش و هەوای سان سێرۆ باشترە لە كامپ نۆو و ویمبلی

یاریگا-

دینزیل دومفێرسی هۆڵەندی و یاریزانی نوێی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە پەیوەندیكردنی بە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیەوە.

لە لێدوانیدا بۆ تۆڕی ESPN دومفێرس ووتی: ئەو سیستەمی پێنج یاریزانەی لە هێڵی ناوەندی ئینتەر كاری پێدەكرێت بۆ من زۆر باشە.

هەروەها ووتیشی: لەگەڵ هاوڕێی ئازیزی خۆم ستیڤان دی فری قسەم كردووە ئەو زۆر ستایشی یانەكەی كرد و لەبارەیەوە زۆری پێ ووتم.

لە كۆتایشدا ووتی: لە بیرمە كاتێك لەگەڵ ئینتەر یاریمان كرد كەش و هەوا زۆر باش بوو و هەرچەندە پێشتریش لە یاریگای كامپ نۆو و ویمبلی یاریمان كردووە.

ئینتەر میلان سەركەوتوو بوو لە گواستنەوەی دومفێرس لە ڕیزەكانی ئایندهۆڤنەوە بۆ شوێنگرتنەوەی ئەشرەف حەكیمی كە پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button