ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ناینگۆڵان ئیتاڵیای جێهێشت

یاریگا-ئەمڕۆ بەفەرمی راگەیەندرا راجا ناینگۆڵان   یانەی ئینتەرمیلانی جێهێشت و گەڕایەوە رۆیاڵ ئەنتوێرپی وڵاتەکەی.

ناوەڕاستکەرە بەلجیکییەکە لە ٢٠٠٦ لەگەڵ پیچێنزیا کاروانی وەرزشی خۆی دەستپێکرد و لەو کاتەوە بێ پچڕان لە ئیتاڵیا ماوەتەوە، لەو ماوەیە یاری بۆ ئینتەرمیلان، رۆما، کالیاری ئەنجامداوە و دوو وەرزی رابردووشی بە خواستن لە کالیاری بەسەربرد.

ناوبراو بەر لە ئیتاڵیا یاریزانی ئەنتوێرپ بوو تاوەکو گەیشتە ئیتاڵیا و لەو ماوەیەدا بەشداری ٣٦٧ یاری کرد لەگەڵ سەرجەم یارییەکان، لەو ژمارەیە توانی ٤٨ گۆڵ تۆماربکات و ٣٥ی دیکە درووست بکات.

 

Back to top button