ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

بەپەلە: پێرێز داوایەک لە مباپێ دەکات

یاریگا
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە رێگەی بەرێوەبەری کارەکانی کلیان مباپێ، داوای لەو یاریزانە فەرەنسیەی یانەی پاریس سانجێرمان کردووە بە روونی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی بکاتەوە.

هەژمارەی فەرمی MadridistaReal لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر زانیاری دەستکەوتووە، سەرۆکی شایانەکان داوای لە بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانەکەی شازادەکان کردووە، پێویستە داهاتووی خۆی یەکلایی بکاتەوە و زۆر بە روونی بڵێت کە دەمەوێت پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە بکەم، ئەو کاتە ئەوانیش دەست بە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دەکەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە سەرۆکی یانە مەدریدیەکە ئەوەشی بە بەرێوەبەری کارەکانی مباپێ گوتووە کە سانجێرمان ئەستەمە بتوانێت گرێبەستی ئەو یاریزانە نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button