ئه‌وروپائینگڵته‌را

بە تەنها یاریەك پۆگبا نزیك دەبێتەوە لە یەكسان كردنەوەی ئامارەكانی وەرزی ڕابردوو

یاریگا-

پۆل پۆگبای فەڕەنسی و ناوەڕاستكاری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئاستێكی بەرزی لە یاری یانەكەی بەرامبەر لیدز یۆنایتد پێشكەشكرد.

یانەی مانچێستەر یونایتد توانی بە ئەنجامی پێنچ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە لیدز یۆنایتد بباتەوە ، لە میانەی دەستپێكی یاریەكانی پریمەرلیگ ، لە كۆی ئەو پێنج گۆڵە پۆل پۆگبا توانی چوار گۆڵیان درووست بكات.

تەواوی وەرزی ڕابردوو ناوەڕاستكارە فەڕەنسیەكە تەنها پێنج گۆڵی دروست كرد و تەنها لە یاریەكەی ئەمڕۆ بەرامبەر لیدز توانی چوار گۆڵ درووست بكات.

بەوەش پۆگبا بوو بە یەكەم یاریزانی مێژووی شەیتانە سورەكان كە لە یاریەكی پریمەرلیگدا چوار گۆڵ درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button