ئیتاڵیا

سپینازۆلا کتێبێک لەسەر یۆرۆی ٢٠٢٠ دەنوسێت

یاریگا-لیۆناردۆ سپینازۆلا بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی یوڤێنتۆس کتێبێک لەسەر رووداوەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ دەنوسێت.

سپینازۆلا یەکێک بوو لە باشترین یاریزانەکانی ئیتاڵیا لە میانەی یۆرۆ دا و دوو جار بوو بە باشترین یاریزانی تاوەکو تووشی پێکانێکی سەخت هات  لە یۆرۆ دابڕا.

دواتر لە یاری کۆتاییدا هاوڕێکانی بردنەوەی ناسناوی یۆرۆیان پێشکەشی سپینازۆلا کرد.  ناوبراو بۆ سکای سپۆرت وتی”بە رژدی کار دەکەم بۆ چاک بوونەوەم و دڵخۆشم بە بەرەو باشترچوونم، رۆژی بردنەوەی یۆرۆ خۆشترین رۆژی ژیانم بوو پاش لە دایکبوونی کۆرپەکەم. پەرتووکەکەش زیاتر لەسەر یۆرۆ دەبێت نەک ژیانی خۆم، دەمەوێت ئەوە نیشان بدەم ئەزموونی چیمان کرد لە میانەی پاڵەوانێتییەکەدا و چیمان بینی. لە مانگی نۆ یاخود ١٠ بەردەست دەبێت”.

بابەتی زیاتر

Back to top button