ئه‌وروپائیسپانیا

پێرێز: هیچ دەستێوەردانێکم لە بریارەکانی بارسێلۆنا نەبووە

یاریگا
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن دەستی هەبووە لە بریارەکانی یانەی بارسێلۆنا، بۆ دەستبەرداربوون لە لیۆنێل مێسی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەیان.

سەرۆکەکەی شایانەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی رایگەیاند ” ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە من دەستم هەبووە لەوەی کە بلاوگرانا دەستبەرداری گۆڵاکری مێژوویی یانەکەیان بن، بەڵام هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەمەوە و من رێگەم بەخۆم نەداوە هیچ کاتێک دەستوەردارن لە بریارەکانی هیچ یانەیەک بکەم ”.

لیۆنێل مێسی دوای نزیکەی 21 ساڵ خزمەت کردن بە یانەی بارسێلۆنا، دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە، یانەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنساوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button