ئیتاڵیامۆندیال

ئیتاڵیا واز لە یۆرۆ دەهێنێت و هەوڵ بۆ میوانداریکردنی جامی جیهانی دەدات

یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا چیتر نایەوێت میوانداری جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بکات و هەوڵ بۆ جامی جیهانی ٢٠٣٠ دەدات.

دوابەدوای سەرکەوتنە مەزنەکانی ئیتاڵیا لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا، ئیتاڵیا رایگەیاند داواکاری پێشکەش دەکەن بۆ میوانداریکردنی یۆرۆی ٢٠٢٨، بەڵام بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئێستا دەیانەوێت ببنە میوانداری جامی جیهانی.

ئیتاڵیا لە یۆرۆی ئەمساڵ بەشداری میوانداری یۆرۆی کرد بە یاریگای ئۆڵیمپیکۆ بەڵام لە ساڵی ١٩٩٠ ـەوە بەتەنها میوانداری هیچ پاڵەوانێتییەکی فەرمی نەکردووە.

جامی جیهانی ٢٠٢٢ لە قەتەڕ و جامی جیهانی ٢٠٢٦ لە وڵاتەکانی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا ئەنجام دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button