ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بەپەلە: ئەگوێرۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا
سێرخیۆ ئەگوێرۆ، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوای ئەوەی لە قاچی راستی تووشی پێکان بوو، چاوەڕێ دەکرا سێ بۆ چوار هەفتە لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە، بەڵام دوای ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکان دەرکەتووە ئەو یاریزانە ماوەیەکی زیاتر لە یاریگاکان دادەبڕێت.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا زانیاری دەستکەوتووە تیمی پزیشکی بلاوگرانا راهێنەری یانەکەیان ئاگادار کردووەتەوە، هێرشبەرە نوێیەکەی یانەکەیان بۆ رزگار بوون لە پێکانەکەی پێویستی بە 8 تاوەکو 10 هەفتە هەیە، بەم شێوەیە ئەو یاریزانە ماوەیەکی زیاتر لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیش هەمان زانیاری بڵاوکردەوە و رایانگەیاندووە ئەگوێرۆ تاوەکو کۆتایی مانگی یازدەی ئەمساڵ ناتوانێت بەشداری هیچ یارییەکی بارسێلۆنا لە وەرزی نوێ بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button